سواڵكردنی منداڵان لە سلێمانی بنەبڕ دەكرێت

ئەمڕۆ لەكۆبونەوەیەكی قائیمقامیەتی سلێمانیدا بڕیار درا دیاردەی سواڵكردنی منداڵان بنەبڕبكرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكیان لەبەر بەرچاوڕوونی پڕۆژەیەكی منداڵپارێزی كوردستان ئەنجام داوە و درێژەی ئەو كۆبونەوانە بووە كە لەگەڵ سەردار قادر لەبری پارێزگاری پێشووی سلێمانی كردوویانن.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەكەی منداڵپارێزی كوردستان بەشێوەیەكە، دەیانەوێت ئەو منداڵانە لەسەر شەقام دووربخرێنەوە و بخرێنە سەنتەرێكەوە، پاشان كەیس بەكەیس مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵانە دەكرێت.

هێمای بۆ ئەوەشكرد، دیاردەی سواڵكردن بە منداڵان لە شاری سلێمانی زیادی كردووە و ئەمەش دیادەیەكی ناشارستانی و نامرۆڤانەیەو گرفتی ھاتووچۆی دروست كردووە، ئەمەش كاریگەری خراپ دەكاتە سەر دەروونی ھاووڵاتیان.

باسیلەوەشكرد، بەجدی كار لە سەرجێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی منداڵ دەكەن، ئامانجیشیان پاراستنی مافەكانی منداڵ و بنەبركردنی دیاردەی سواڵكردنە.

بە پێی ڕاپۆرتێكی منداڵپارێزی كوردستان بە رێژەی 85 %ی ئەو منداڵانەی سواڵ دەكەن تەمەنیان لە نێوان 12-15 ساڵان دایەو خاوەنی خێزانن و لەگەڵ دایك و باوكیاندا ژیان بەسەردەبەن.



PM:03:11:16/05/2017