حکومەتی هەرێم بڕیارێکی بۆ هەموو فەرمانبەرانی كوردستان دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێك بۆ هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆران دەردەكات و داوای كۆدی بایۆمەتری و كۆپیەكی ناسنامەكانیان دەكات.

ھیوا فەرزندە ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران بە ڕۆژنامەی باسی وتووە "مەبەستمان لەو كارە ئەوەیە كە بەو فۆڕمانە بچینەوە كە لە لایەن یەكە ژمێریاریەكان پەسند كراون، بۆیە ناسنامە و كۆدەكەی سەریمان داواكردووە بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لە فەرمانبەران كە یەكەژمێریاریەكانیش ئاگایان لێیە تۆماركراون"

ڕاشیگەیاندووە "دەمانەوێت دڵنیا بین كەسێك فۆڕمی لە شوێنێك وەرنەگرتبێت و فەرمانبەری ئەو شوێنە نەبێت یان هەوڵیدابێت خۆی لەسەر یەكەیەكی ژمێریاری ئەژمار كردبێت و فەرمانبەری ئەوێش نەبێت و بیەوێت فیڵ بكات".

حکومەتی هەرێم داوا لە یەكە ژمێریاریەكان دەکات دەبێت فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ئەو ناسنامەیەیان بۆ رەوانە بكەن كە خۆیان بۆ تۆماری مووچە تۆماركردووە، رونیشكراوەتەوە دەبێت ژمارەی باركۆدی بایۆمەتری لەسەر ناسنامەمەكە هەبێت، هەروەها دەبێت ناوی سیانی و ناونیشانی فەرمانبەری دروست بێت كە لە میلاكی فەرمی فەرمانگەكە هەیە، هەروەكو دووپاتكراوەتەوە هەرفەرمانبەرێك ئەم رێكارە ئەنجام نەدات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە سیستەمەكە كۆدی بایۆمەتریەكە دەخوێنێتەوە و جارێكی تر لیستی نوێ دروست دەكات بۆ هەموو ئەوانەی كە كۆدەكانیان دروستە یان نادرووستە دواتر لیژنەیەكی هاوبەش دروست دەبێت بۆ ئەوەی بزانین لیستی ژمێریاریەكان و ئەوەی لای ئێمە جیاوازیان هەیە یاخودانا.

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری وتوشییەتی زیاتر لە هەزارو100 یەكەی ژمێریاری لە فەرمانگەكانی حكوومەت هەیە ئەو یەكە ژمێریاریانە كۆدی بایۆمەتری و ناسنامە لە فەرمانبەران وەردەگرن و پاشان بە لیست بۆ ئێمە رەوانەیان دەكەن.



PM:09:14:16/05/2017