لە ڕەمەزاندا بەشە خۆراکێکی تایبەت دابەش دەکرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشە خۆراکێکی زیاتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

نەجیبە نەجیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراكێكی تایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەش دەكات، چونكە مانگی ڕەمەزان تایبەتمەندی خۆی هەیە و هاوڵاتیانی عێراق بەگشتی تێیدا بە ڕۆژوو دەبن.


ڕوونیشی کردووەتەوە "بەشەخۆراكی مانگانە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و بەردەوام دابەش ناكرێت، ئەوەیش بەهۆی گەندەڵی زۆر و لەماوەی ڕابردویشدا وەزیری بازرگانی لە پۆستەكەی دورخرایەوە، ئەوەیش نزیكەی 10 مانگ كێشەی بۆ بەشەخۆراك دروست كرد".

سەبارەت بەو مادانەی دابەشدەکرێت وتوویەتی چوار ماددەی خۆراكی دابەش دەكرێن، كە ئەوانیش (ئارد، برنج، ڕۆن و شەكر)ن و بەشەخۆراكی مانگەكانی دیكە نین، بەڵكو بۆ ڕەمەزانە.



PM:09:20:17/05/2017