بارزانی بەرەو ئوردن بەڕێكەوت

مەسعود بارزانی بەسەردانێكی فەرمی بەرەو ئوردن بەرێكەوت و بڕیارە لەو سەردانەدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن كۆببێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017  بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێكەوت.

لەو سەردانەدا بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە دەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.



PM:02:16:18/05/2017