وێنە.. لەهەولێر هێرش دەكرێتەسەر پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتیی

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەگەڕەكێكی شاری هەولێر چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی‌و لێیدەدەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: "پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر، لەنزیك بارەگای زێرەڤانی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەبەردەرگای ماڵەكەی خۆیدا هێرشیان كردەسەر عەبدولستار شێخانی، پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی‌و خاوەنی شەهید‌و پاش لێدان‌و ئیهانەكردن، شوێنەكە بەجێدەهێڵن".

سەرچاوەیەكی نزیك  عەبدولستار شێخانی سەبارەت بە شوناسی هێرشبەران بەسپی رایگەیاند "تا ئێستا ئاشكرا نیە سەر بە كام لایەن بوون، بەڵام پێدەچێت سەر بە یەكێك لە بەرپرسانی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بن".



PM:03:15:18/05/2017