ریاڵ مەدرید تواناکانی سێ یاریزانی بۆ گەڕایەوە


ئەمرۆ هەینی یانەی ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامدایەوەو تواناکانی سێ لە یاریزانەکانی بۆ گەڕایەوە بەڵام تەنها یەک یاریزانی توانی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدات.

لە راهێنانەکانی ئەمرۆ بۆ دووەم رۆژی لە سەر یەک جەیمس رۆدریگێز راهێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامداو هەریەکە لە کارڤاخال و بەیڵیش بە جیا لەسەر چیمەنی یاریگا مەشق و راهێنانی ئەنجامداو چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بگەرێنەوە بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکان.

ریاڵ مەدرید لە رۆژی یەکشەممە لە کۆتا یاری خولی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی مەلەگەو بە یەکسانبوون و بردنەوە دەبێتە پاڵەوان.



PM:08:22:19/05/2017