به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش وەک دووه‌م پارێزگای هه‌رێم سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند.
لە نووسراوێكی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێرداروە، هاتووە" به‌هۆی كۆچی ناواده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سیاسه‌تمه‌دارو رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له‌سبه‌ینێ (20) ئایاره‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی له‌سنوری پارێزگاكه‌دا راگه‌یاندووه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری هەڵەبجە‌یە:
به‌بڕیاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆی كۆچی ناواده‌ی رێكخه‌رو سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سبه‌ینێ شه‌ممه،به‌رواری20-5-2017 له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
(علی عوسمان علی)
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
19 -5 -2017