سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان سێ رۆژ پشووی ماتەمینی دەبێت، جگە لە پەروەردەو خوێندنی باڵا و کەرتی تەندروستی".

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، وەکو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سێ رۆژ پشوی ماتەمینیمان راگەیاندووە".

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی" پشووەکە لەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەک پەروەردەو خوێندنی باڵا و کەرتی تەندروستی ناگرێتەوە".

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" جگە لەو سێ بەڕیوەبەرایەتییە، سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییەکان ئازادن لەوەی کە دەیکەنە پشووی فەرمی یاخود نا".



PM:04:59:20/05/2017