وەزارەتی ئەوقاف لەسەر یەکەم رۆژی رەمەزان روونکردنەوە دەدات

بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ئەو قاف و كاروباری ئاینی هەرێم وتی" ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن".

نەبەز ئیسماعیل، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ئەو قاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەیەکەم رۆژی رەمەزان دەڵێت" ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن".

نەبەز ئیسماعیل بە ماڵپەڕی کورد میدیای راگەیاندووە "ئەگەر مانگ بەبەڵگەوەبینرا ئەوا رۆژی هەینی 26ی مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا ڕۆژی شەممە كە دەگاتە 27 ی مانگی ئایار، دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز".



PM:09:59:21/05/2017