هەولێر...خیانەتی پیاوێك بەشێوەیەكی سەیر لەلایەن ژنەكەیەوە ئاشكرا دەبێت

ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر لە وتاری ئەم هەفتەیەدا لە ڕۆژنامەی ڕووداو باس لە خیانەتی پیاوێك دەكات كە بەشێوەیەكی جیاوز و سەیر لەلایەن ژنەكەیەوە ئاشكرا دەكرێت.
ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر لە وتاری ئەم هەفتەیەدا لە ڕۆژنامەی ڕووداو باس لە خیانەتی پیاوێك دەكات كە بەشێوەیەكی جیاوز و سەیر لەلایەن ژنەكەیەوە ئاشكرا دەكرێت.

لە وتارەكەیدا بەم جۆرە بابەتەكە دەگێڕیتەوە، ژنێك توشی نەخۆشی پێست دەبێت و سەردانی پزیشك دەكات و پزیشكەكە پێی دەڵێت ئەم نەخۆشیە بەهۆی سێكسەوە دروست دەبێت و دەگوازرێتەوە پزیشكەكە لە ژنەكە دەپرسێت ئایا هاوژینەكەت هەمان نەخۆشی هەیە؟ لەوەڵامدا دەڵێت بەلێ.

ژنەكە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی دەزانێت هاوسەرەكەی خیانەتی لێكردوە بە هاوسەرەكەی دەڵێت ئەگەر ڕاستی و دروستی ئەم بابەتەم بۆ باس نەكەیت لێت جیادەبمەوە، پاش نكوڵی كردن پیاوەكە ناچار دەبێت ڕاستی و دروستی بابەتەكە بۆ هاوسەرەكەی بگێڕێتەوە و بەڵێن دەدات كە دووبارە نەبێتەوە و ژنەكەش دەڵێت "لەبەر منداڵەكان دەتبوورم".

لە درێژەی بابەتەكەدا هاتووە ژن و پیاوەكە بڕیار دەدەن بچنە لای پزیشك بۆ ئەوەی نەخۆشیەكەیان چارەسەر بكەن، بەڵام ژنەكە نامەیەك لە مۆبایلی هاوسەرەكەیدا دەبینێت كە بۆ ژنێكی دیكەی ناردووە.

بەپێی وتارەكەی بەڕێوەبەری بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر پاش ئەو ڕووداوە ژنەكە بە تەواوی بڕیاری جیابوونەوە دەدات.



PM:03:11:22/05/2017