بڕیاره
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 24 ى ئایار، پاره‌ى دوو مانگى وانه‌وتنه‌وه به مامۆستایانى
وانه‌بێژ له سنوورى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه دابەشبکرێت.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه بە باسی
ڕاگەیاندووە " ِسه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه
ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه 24 / 5 /2017) سه‌ردانى به‌شى
ژمێریارى په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن پاره‌ى وانه‌بێژى مامۆستایان".
وتوشییەتی "پاره‌كه، كرێی وانه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ردوو مانگى 12 ى
ساڵى ڕابردوو و مانگى 2ى ئه‌مساڵه كه بڕه‌كه‌ى بۆ هه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ڵگرى
بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس 2 هه‌زار و 500 دینار و بۆ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆم 2 هه‌زار
دیناره، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك".
ڕوونیشی کردووەتەوە كه داوایان له ته‌واوى قوتابخانه‌كان كردووه،
لیستى ناوى مامۆستایانیان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنى
ده‌رماڵه‌ى هاندانى مانگى شوبات كه بڕه‌كه‌ى بۆ مامۆستایانى ناو ناوه‌ندى شار 100
هه‌زار دینار و بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار 150 هه‌زار دینار