گەنجێك شوێنی ئەڤین ئاسۆ دەگرێتەوە

گەنجێكی كورد لە بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیان) باس لە خراپی دۆخی گەنج دەكات و بڕیار دەدات جێگەی ئەڤین ئاسۆ بگرێتەوە.

لە نوێترین بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیان)دا گەنجێك گلەیی لە شێوازی ژیانی خەڵك بەگشتی و گەنجان بەتایبەت دەكات و بە ئەڤین دەڵێت "تۆ لە چینی یەكەمی"، لە بەرامبەردا ئەڤین پێی دەڵێت "كەواتە شوێنی من بگرەرەوە و لە سبەینێوە لەجێگەی من بە".

وەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە گەنجەكە بێ دوو دڵی داواكە قبوڵ دەكات و دەڵێت "ئامادەم بۆ شوێنگرتنەوەی تۆ".

ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە خوێندنگەی سوركێو كە تێیدا خوێندكار بووە كاری شانۆیی كردووە. چەند ساڵێك لەمەوبەر یەكەمین ئەزموونی پێشكەشكردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی كوردستانەوە دەست پێكرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك پێشكەشكاری سەرەكیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەكانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە كۆمپانیای ئارت، لە ڕێی كارەكانی ئەو كۆمپانیایە و دواتریش كەناڵ ٤ و بەرنامەكەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد. ئەو بەرنامانەی تاكوو ئێستا كار و پێشكەشكاری تێدا كردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەك، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەكە لە كەناڵە ئاسمانییەكانی (زاگرۆس تیڤی، كۆڕەك، كەناڵ ٤، كوردماكس و نێت تیڤی) كاری كردووە.



PM:12:40:25/05/2017