حاکم قادر حەمەجان وازی لە وتەبێژی یەکێتی هێنا

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە ماوەیەکی کەمە پۆستی وتەبێژی یەکێتی پێ سپێردراوە، واز لەو پۆستە دەهێنێت و وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەمێنێتەوە.

لە روونكردنەوەی نووسینگەی راگەیاندنی حاكم قادر حەمەجان ھاتووە: "حاکم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی( ی.ن.ک ) قسەکەری فەرمی یەكێتی نییە و بەرلەئێستا گەرئەوپۆستە لەلایەن ھەردەزگایەکی راگەیاندنەوە بەھەڵە خرابێتە پاڵ ناوی ئەو بەڕێزەوە، ئەوە لەڕێی ئەم پەیامەمانەوە بۆ سەرجەم کەناڵ ودەزگاکانی راگەیاندنی روون دەکەینەوە، کەھەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان، تەنھا ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە".

ئەو روونکردنەوەیەی قادر حەمەجان پاش ئەوە دێت لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە کە ٢٩ ی نیسان سازکرا بڕیاردرا ئەو بکرێتە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

تا ئێستا یەکێتی لەسەر وتەبێژێک جێگیر نەبووە، ماوەیەک ئازاد جوندیانی ، پاشان مەلابەختیارو دواتر عیماد ئەحمەدو لە دواجاردا قادر حەمەجان بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپی وازهێنانی قادر حەمەجان لە وتەبێژی پەیوەندی بە فرە مینبەری و فرە لێدوانی یەکێتیەوە هەیە.



AM:08:32:26/05/2017