بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەڕۆژوودەبن تووشی سەرئێشە دەبن، لە رۆژدا بێت یان لەدوای شکاندنی ڕۆژو و بەربانگ، کە حاڵەتێکی سروشتییە و بەهۆی ڕۆژووەوە تووشت دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی"layalina" دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە چارەسەری سەرئێشەکەت بکەیت.
*پارشێوان خۆت لە خواردنی چەور بپارێزە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر زەیتی تێدایە، یان ئەو خۆراکانەی دەبنەهۆی هەڵئاوسانی گەدە، چونکە هەردوو جۆری ئەم خۆراکانە دەبێتەهۆی ئازارانی گەدە و سەرت، لەبری ئەوە ماست یان شیری بێ چەوری و میوە و سەوزەوات بخۆ.
*کاتەکانی خەوتنت ڕێکبخە، چونکە نەخەوتن و ماندووبوونی زۆر هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئازاری سەرە، هەوڵبدە پێش پارشێو بخەویت نابێت دابنیشیت تا بەیانی.
*لە ڕۆژدا و لەکاتی ڕۆژوودا، زۆر خۆت ماندوو مەکە، کارێک مەکە لە توانای خۆتدا نەبێت.
*خۆت بپارێزە لە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.
لەکۆتایی ڕۆژوودا واتە لەدوای نیوەڕۆ و بەرەو ئێوارە، ئاگاداربە لە خۆشتن بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم، چونکە هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکان و دروستبوونی سەرئێشەیە.
ئاگاداربە کاتێک ڕۆژوو دەشکێنیت، خێرا بە خورما و شیرینی و شەربەت مەیشکێنە، چونکە گەدەت خاڵیە و شەکری خوێنت بەرزدەکاتەوە، لەپێشدا ئاو بخۆ، تا لەشت لەو وشکبوونەوەیە ڕزگاری بێت.
دوای بەربانگ خێرا دەرمان و چارەسەری ئازارشکێن بەکارمەهێنە، کەمێک چاوڕێ بکە تا چاییەک دەخۆیت، چونکە ڕەنگە بەهۆی نەمانی کافاین بێت لە لەشدا تووشی ئازار بووبیت.