عێراق و روسیا رێکدەکەون هاوڵاتیان بەبێ ڤیزا هاتوچۆی هەردوو وڵات بکەن، سەرەتا بە هەڵگرتنی ڤیزا بۆ دیبلۆماتکاران دەست پێدەکەن.
باڵیۆزی عێراق له رووسیا حه‌یده‌ر مه‌نسور عه‌زاری رایگه‌یاند " له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی رووس سێرگی كاتبرین كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات".
عه‌زاری لە درێژەی لێدوانەکەیدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە " وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، كار ده‌كرێت بۆ لابردنی فیزای دیپلۆماتی و دواتر فیزای پیاوانی خاوه‌ن كار و له قۆناغی سێیه‌میشدا بۆ هه‌مووان فیزا لابرێت.