لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەلی کار لەبانکەکە بڵاوکردەوەو تیایدا جۆری کارکردنو مەرجەکانی کارکردن لەلقی هەولێری بانکەکە دیاری دەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکە کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە لەرۆژانی (6/1 هەتا 7/1) داواکاری کارکردن پێشکەشی بانکەکە دەکرێت کە دەکەوێتە نزیک پارکی منارەو پارکی شانەدەر.
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئەو پسپۆرییانە دیاری کراون کە لقی هەولێری بانکەکە پێویستییەتی بەمجۆرەیە:
1ـ ماستەر لەزانستی کۆمپیوتەرو ژمێریاری.
2ـ بەکالۆریۆس لەئەندازیاری کۆمپیوتەر، ئەندازیاری گەیاندن، ئەندازیاری مەدەنی، ئەندازیاری کارەبا، زانستی کۆمپیوتەر، ژمێریایی، کارگێڕی کار، داراییو بانک.
3ـدبلۆمی هونەری (میکانیکو کارەبایی).
4ـپەیمانگەو ئامادەیی (زانستی، ئەدەبی، بازرگانی) لەرەگەزی مێینە بۆ کارکردن وەک پشکنەری دراو.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەکە زانینی زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)و بونی ئەزمون لەبواری پسپۆڕییەکەیدا چانسی وەرگرتنی پێشکەشکار زیاتر دەکات.
بۆ پێشکەشکردن لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وتویەتی کە ئارەزومەندان دەتوانن داواکارییەکانیان لەرێگەی ئەم ئیمێڵەوە (
[email protected]) پێشکەش بکەنو دوا کاتیش بۆ پێشکەشکردن رۆژی 1ی تەمموزی 2017 دەبێت.
بەپێی مادەی 11 لە دەستوری عێراقی سیاسهتی نەقدی سەڵاحیەتێکی ئیتیحادییه و بانکی ناوهندی دیاری دهکات و بەم پێیە سێکتهری بانکی له ههرێمی کوردستان پابهند دهبێت به رێنماییەکانی بانکی ناوهندیەوە و کۆمپانیاکانی حەواڵەکردنی پاره دهتوانن بهشداری پهنجهرهی کرین و فرۆشتنی دراو بکهن به نرخی فهرمی.
بە کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم، هاوڵاتیانی هەرێم وەک هاوڵاتیانی دیکەی عێراق دەتوانن سوودمهندبن له ههر جۆره قهرزێک که بانکی ناوهندی له رێگای بانکهکانهوه بیدات به هاوڵاتیان.
وابڕیارە دوای کردنەوەی لقی هەولێر لە شارەکانی سلێمانی و دهۆکیش لقەکانی هەمان بانک بکرێنەوە.