بەڤیدیۆ: ژنێك پێشنوێژی بۆ پیاوان دەكات

لەشاری بیركل لە ولایەتی سان فرانسیسكۆی ئەمریكا ژنێك لە مزگەوتێكدا پێشنوێژی دەكات كە پیاوان و ژنان پیكەوە نوێژی تێدا دەكەن.

ڕابیعە كیبلی، دامەوزرێنەری مزگەوتەكە دەڵێت "بەلامەوە سەیر نیە ژنان و پیاوان پێكەوە نوێژ دەكەن ناتوانین ژنان و پیاوان لە یەكتری جیا بكەینەوە كاری ئێمە ئەوەیە كە پەیوەندی لە نێوان ژنان و پیاوان بنیات بنێینەوە".

ئەم كارە هەرچەندە بووەتە جێی سەرنجی بەشێك لە خەڵكی، بەڵام هەندێك لە موسوڵمانان دژن لەگەڵیدا و پێیان وایە تێكەڵاو بونی ژن و پیاو لە نوێژدا پێكەوە ناگونجێت لە ئیسلامدا.




PM:12:16:31/05/2017