بەشێوەیەکی جیاواز بریانی ئامادە بکە بۆ بەربانگ

بریانی یەکێکە لە خواردنە پەسەندەکانی هەرێمی کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە و ئەمڕۆش شێوازێکی جیاوازی بریانی دەخەینە ڕوو.

بۆ دروستکردنی ئەم کەرەستانە پێویستە : کیلۆیەک گۆشتی پارچە پارچەکراو، 2 گەڵای غاز، 2 پارچە دارچینی، پیازێک، دوو سیر، نیو کەوچک زەردەچەوە، کەەوزی هاڕاو، ماجیەکی سەوز و کەوچکێکی بچوک زەعفەران و کەوچکێکی بچوک کاری و نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی ڕەش و نیو کەوچکی بچوک هاڕڕاوەی بیبەری سپی و بەهاراتی بریانی نیو کەوچکی بچوک
و دوو کوپ برنج و چوار کوپ ئاو و بۆ ڕازاندنەوەشی پێویستبە بادەم و پەتاتە و گوێزەر دەکات.

بۆ ئامادەکردنی پێویستە گۆشتەکە بشۆینەوە و بیخەینە قاپێکەوە و ئاوی گەرمی تێدەکەین بۆ ماوەی 3 خولەک دەیکوڵێنین و دواتر ئاوەکەی دەڕێژین و دواتر دووبارە ئاوی تێدەکەینەوە گەڵای غاز و دارچین و پیازەکەی تێدەکەین و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایدەنێین.
هەروەها کاتێک بە تەواوی کوڵا هەریەکە لە زەنجەبیل و سیر و زەردەچەوە و ماجی و کەرەوز و سەرجەم پێداویستیەکانی گۆشتەکە دەکەین بەسەریدا و بۆ ماوەی 5 خولەک تێکی دەدەین، پاشان وازی لێدەهێنین و لەجێگایەکی گەرم دایدەنێین.
لە مەنجەڵێکی تردا بە جیا ئاوی بۆ گەرم دەکەین و بیبەر و کاری و ئاڵەت و بەهاراتەکەی تێدەکەین و پاشان برنج و زەعفەرانەکەی تێدەکەین و لەسەر ئاگر بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان سەری بنێرەوە وەک هەر برنج لێنان و بریانییەکی دیکە



PM:06:10:31/05/2017