سەروەت و سامانی عەزیز محەمەد ئاشکرا دەبێت

سەرەوەت و سامانی سەرۆکی پێشووتری حیزبی شیوعی تەنها دوو هەزار دینار بووە. 

محەمەد چۆمانی رۆژنامەنوس لە هەژماری خۆی لەفەیسبوك وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە لەپاش كۆچی دوایی عەزیز محەمەد سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی عێراق گیراوە.

بەپێی وتەی ئەو رۆژنامەنوسە لەباخەڵی قاتە رەشەكەی عەزیز محەمەددا لەدوای كۆچكردنی تەنها دو هەزار دینار و دو ناسنامە هەبوە.
كە كەلوپەلەكانی سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی عێراق لەلایەن سەلام عومەر-ەوە بەدۆكیۆمێنت دەكرێت.

دوێنێ‌ (چوارشەممە) عەزیز محەمەد، سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی عێراق لەهەولێر لەماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.

عەزیز محەمەد، كەسایەتی سیاسی كوردلەساڵی 1924 لەبیركۆت لەدایكبوە‌و لەساڵی 1946 پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراقەوە كردوەو لەساڵی 1964 بە سكرتێری ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و تاوەكو ساڵی 1993 لەو پۆستە ماوەتەوە.

زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانی بووەو چەندجارێکی حوکمی  لەسێ دارەدانی بە " غیا بی" بۆ دەرچووە.



AM:12:53:02/06/2017