دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان پێشخرا

دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان پێشدەخرێت و سەرجەم وەزارەتەكانیش موچەیان پێدەدرێت.

سەرچاوەكەی لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی SNN ڕاگەیاندووە "سبەینێ‌ یان دوو سبەی‌ خشتەیەكی‌ نوێی‌ موچە بڵاودەكرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی‌ بەوەشدا، دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ نیسان بەبەراورد بەمانگی‌ ئادار پێشدەخرێت.

سەبارەت بەبڵاوبونەوەی‌ چەند دەنگۆیەك گوایە ژمارەیەك لەوەزارەتەكانی‌ هەرێم موچەكانیان دەكەوێتە دوای‌ جەژنی‌ ڕەمەزان، ئەو سەرچاوەیەی‌ وەزارەتی‌ دارایی ڕەتیكردەوە و ڕایگەیاند "نەخێر بەو شێوەیە نییەو نابێت، چونكە حكومەت بڕیاریداوە سەرجەم وەزارەتەكان بەر لەهاتنی‌ جەژن، موچەی مانگی‌ نیسانیان پێبدرێت.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئاراستەی‌ وەزارەتەكانی‌ كردبوو داوای‌ لێكردن، لیستی‌ موچەكانیان بۆ گەنجینەكان ڕەوانە بكەن تاوەكو وردبینی‌ تێدابكرێت و ئامادەبكرێت بۆ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ نیسان.



PM:01:04:03/06/2017