وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داخڵکردنی گشتی بۆ پۆلی ٩ ی سەرەتایی پەسەند کرد، بەڵام بڕیارەکە پۆلی ١٢ ناگرێتەوە.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لە لێدوانێ٦کی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند " بڕیاری داغڵبوونی گشتی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ناگرێته‌وه، به‌ڵام پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه".
سیوەیلی بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی رونكردۆتەوە" پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاندبوو، بڕیاری داغڵبوونی گشتی بۆ پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن جێبه‌جێ ناكرێت،"به‌ڵام ئه‌م بڕیاره بۆ خوێندكارانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك خوێندكاره‌كه به‌شداری له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵدا كردبێت".
وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەدە وتیشی " خوێندكارانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵیان كردبێت و ده‌رئه‌نجامیشیان به‌ده‌رنه‌چوو بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر ده‌توانن به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی بكه‌ن".
ناوەڕاستی مانگی حوزەیران تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢ لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکات.