وەزارەتی دارایی: تا ٢٤ ئەم مانگە سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی (٤) نیسانی سەرجەم وەزارت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند ە بە گوێرەی خشتەکە تا ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەت مووچە وەردەگرن.

بە گوێرە ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینان و شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکە ڕۆژی سەبینێ سێ شەممە ٦ی حوزەیران مووچەی مانگی نیسانی ٢٠١٧ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە  ٧و٨ حوزەیران،  مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ١٠و١١ حوزەیران، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن و مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش.

لە  ڕۆژی دوو شەممە ١٢ی حوزەیران، مووچەی مانگی ٤ ی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

بە گوێرە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری  ڕۆژی سێ شەممە ١٣٣ی حوزەیران، مووچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠١٧ ی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و  مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ی زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی  ٤ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
دەزگای مین
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمدا ئاماژە بەوەکراوە کە  ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ١٤و١٥ ی حوزەیران ، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ١٧و١٨/٦/٢٠١٧، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی خانەنشینانی شارستانی و مووچەی مانگی  ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.



PM:05:09:05/06/2017