وێنەی ڕووداوە خوێناویەكەی ئێران بڵاودەبێتەوە
بەرپرسیارانی تەقینەوەكەی تاران ئاشكرا كران

لە ناو بینای پەرلەمانی ئێران تەقە ڕوویدا و لەناو مەزارگەی ئیمام خومەینیش تەقینەوەیەك ڕوویدا.

بەهۆی ئەو زنجیرە ڕووداوەوە بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە ئێرانیەكان 7 كەس كوژراون.

هەروەها بەپێی هەواڵی ئاژانسی (BBC) فارسی نزیكەی 35 بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.

لەلایەكیترەوە گروپی تیرۆرستی داعش لەڕێی ئاژانسی هەواڵی تایبەتیانەوە ناسراو بە (ئەعماق) بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕووداوەكە ڕاگەیاند

بەشێك لە وێنەكانی ئەو ڕووداوانە:




PM:12:17:07/06/2017