ئێران: خۆكوژەكان لەژێر فەرمانی سەركردەیەكی كوردی داعشدا بوون

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئەمرۆ ناوو وێنە پێنج چەكدارەكانی داعشی بڵاوكردەوە‌و رایدەگەیەنێت ئەوان ساڵی رابردوو لەژێر فەرمانی ئەبو عائیشەی كوردی هاتوونەتە ناو ئێران.

بەوتەی ئیتڵاعات ئەو پێنج كەس ناویان: (قیوم، ابوجهاد، رامین، سریاس و فریدون) بووە‌و بە پێی راگەیەنراوەكە ئەم كەسانە سەر بە گروپی "تەكفیری"‌و "وەهابی" بوون، كە پاش ئەوە تێكەڵ بە داعش دەبن ئێران بەجێدەهێڵن.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە هێرشبەرانی تاران لەشەڕەكانی موسڵ‌و رەقەشدا بەشدارییان كردوە‌و ئەم  كسانە هاوینی ساڵی رابردوو لە ژێر فەرماندەیی كەسێك بەناوی "ئەبو عایشەی كوردی" بۆ ئێران گەڕاونەتەوە‌و پێشتریش هەوڵیانداوە چەند كردەوەیەكی "تیرۆریستی" ئەنجام بدەن.

پایزی ساڵی رابردوو، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران وتبوونی كە "ئەبو عائیشەی كوردی" بەنیازبووە دزە بكاتە ناو تاران كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراوە. میدیاكانی ئێران ئەبوعائیشە وەك سەركردەی لایەنگرانی داعش لە ئێران ناولێدەبەن.





ئه‌م بابه‌ته 4743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:58:08/06/2017