روونکردنەوەیەک لەبارەی دوو موچەی نایاسایی بڵاودەكرێتەوە

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتریی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دوو مووچەی نایاسایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێشتا پرۆسەی بایۆمەتری تەواو نەبووە و هەموو ئەو داتا و زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستیەوە.

 ئەمرۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتریی  ڕایگەیاند، پاش ئەوەی هەواڵێک لەبارەی ژمارەی دوو موچەی نایاسایی لە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە، بە پێویستمان زانی بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین کە "سەرلەبەری ئەو داتا و زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە".

هەروەها وتی "بۆ هەموو لایەکشی ڕوون دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک نازانرێت چەند مووچەی نایاسایی لە سیستەم تۆمار کراوە، چونکە پڕۆسەی بەراوردی بایۆمەتری هێشتا تەواو نەبووە".

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتریی ئەوەشی وتووە "لیستی ناوە دووبارەکان لە لیژنەی باڵای بایۆمەتریش نیە تاوەکو ئێستا، دیاریش نیە کە ئەگەر دوو موچەی نایاسایی هەبێت سەر بە کام دامودەزگایەی حکومەتە".



PM:03:12:08/06/2017