بە‌رپرسی میدیای گۆڕان، ڕایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی چوون بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی
بارزانی بۆ پرسی ڕیفراندۆم یه‌كێتی نین،
عه‌بدلڕه‌زاق شه‌ریف، بە‌رپرسی میدیای گۆڕان له‌به‌رنامه‌ی ڕووداوی
ئه‌مرۆی کەناڵی ڕووداو وتی "ئه‌وانه‌ی
كه‌چوون بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی تایبه‌ت به پرسی ڕیفراندۆم یه‌كێتی نین
و له‌ئێستاشدا فشارێكی زۆر له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا دروستبووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی
نزیكیشدا به‌یاننامه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و پرسه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێت"
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف وتیشی كه ئه‌وان زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه
ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نادرێت وتیشی"مه‌به‌ست له ڕاپرسی له‌ئێستادا
بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌و مه‌به‌ست
لێی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بارزانییه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان ڕیفراندۆمەکە ئەنجام نادرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی بارزانیدا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری
گشتی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د
پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداربوون