دۆلار بەرامبەر دینار نرخەکەی دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ١١ ی حوزەیران لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا، نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرجاوی بەخۆوە بینی. 

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٨٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزارو ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٤٠٠ دینار.



AM:10:03:11/06/2017