پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عێراق لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما لە زیاتر بەرز دەبێتەوە‌و لە چەندین ناوچە دەگاتە سەروی 50 پلەی سەدی.

دەزگای کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کاریگەری گەرمای وەرزی بەردەوام دەبێت و لە سبەی دووشەمەوە پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمەدا پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە و لە ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دەگەنە ٥٠ پلە کە نیوەی پلەی کوڵانە.

ئاشكراشی كردووه‌ کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوەوە پلەکانی گەرما ئاسایی دەبێتەوە و چەند پلەیەک دێتە خوارە.



PM:01:25:11/06/2017