کارەبا دەبێتە ٢٤ کاتژمێر

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە رۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان و بە گوێرەی زانیارییەکانیش لە پارێزگای دهۆکیش بە هەمان شێوە دەبێت و پێشتریش پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندبوو.


سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "لە 12ی حوزەیرانی 2017ەوە 24 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان و کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە لە رێگەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت".


وتوشییەتی "دوای ٦ کاتژمێر لەپێدانی کارەبای مۆلیدە، خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن بۆماوەی کاتژمێرێک پشوو بە مۆلیدەکانیان بدەن، بەڵام ئێمە بەجۆرێک بەرنامەمان داناوە کە ئەوەی تێنەکەوێت".



AM:02:35:12/06/2017