ئاڵا تاڵەبانی لەسەر كار لابرا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە.

بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە 12-6-2017 دەرچووە بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاڵا تاڵەبانی، لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە 29-5-2017 بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسووڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاردرا بە "ئیعفاکردنی" ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.



PM:03:05:12/06/2017