بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ گۆڕدرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ عەقید حەیدەر محەمەد بێسەری لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوەو لە بری ئەو بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دادەنرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سپی راگەیاند " ئەو گۆڕانکاریانەی لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێن، تەنها هەر قائیمقام نییەو، بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوبەری ئاسایشی شارەکەش دەگرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە عەمید عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی رۆژهەلآتی شاری سلێمانی، دەخرێتە شوێنی عەقید حەیدەر محەمەد بێسەری. 

هەر ئەمڕۆ بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئامانج محەمەد قائیمقامی چەمچەماڵ لەپۆستەكەی دوورخرایەوەو لەجێگای، "رەمەك رەمەزان" بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق بە وەكالەت لەو شوێنەكەی دانرا.

جێبەجێکردنی بڕیاری گۆڕینی هەریەک لە قائیمقام و جێگری مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەمچەماڵ، بەبێ کێشەی باڵەکانی یەکێتی بەڕێوەنەچوو، شەوی رابردوو هێزێکی دژە تیرۆر دەوری مەڵبەندی یەکێتی لەو شارە گرت و  تانێوەرۆی ئەمڕۆ ئەو هێزە لەوێ مانەوە.



PM:11:06:12/06/2017