هێزە ئەمنیەکان لەسەر ژەهراویبوونی ئاوارەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکان لەسەر ژەهراویبوونی ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپی حەسەن شام دەستیان بە گرتنی چەند کەسێک کرد.

بەپێی هەندێک زانیاری لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست سپی کەوتووە، هێزە ئەمنیەکانی هەولێر خاوەنی چێشتخانەیەک و پێنج کرێکاری ئەو چێشخانەیەیان دەستگیر کرد. پۆلیسیش لە راگەیاندراوێکدا ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردەوە.

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو رێکخراوەی خواردنی بۆ هەردوو کەمپەکە بردووە، رێکخراوێکی عەرەبییە، بەناوی " راستی ".
 
ئەو ئاوارانە خەڵکی شاری مووسڵن و بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی رێکخراوی داعش ئاوارەی باشووری کوردستان بوون.
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری ئاوارە ژەهراویبووەکان ئاشکرا دەکات و راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
 
رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک راگەیەندراوێکی ئاشکرای دەلات لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 800 نەخۆشی ژەهراویبوویان چارەسەر کردووە.

 بەربانگی رۆژی دووشەمە ١٢ ی حوزەیران، بەهۆی ژەهراویبوونەوە بەهۆی خواردنەوە بووە، سەدان ئاوارەی کەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای هەولێر، گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و دوو ئاوارەش گیانیان لە دەست دا.
ئەو رێکخراوە دوای ئەوەی رەزامەندی رێکخراوی بارزانییەوە چۆتە کامپەکەو رەزامەندی ئەوانیان وەرگرتووە.



AM:10:10:13/06/2017