ئەم ڕۆژانە دەبنە پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان

بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە لە ٢٣ی مانگی داهاتووەوە تا ٢٧ی مانگ لە سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانەکان پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی خشتەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پەروەردەش رۆژی ٢٥ی مانگی شەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

بە گوێرەی خشتەکە سێ ڕۆژی جەژن پشوو دەبێت، بەڵام دوو ڕۆژ پێش پشووەکەش هەر خۆی پشووە و بەو هۆیەوە کۆی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان دەبنە پێنج ڕۆژ.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنەوە لە سەرجەم دەزگاکانی هەرێم سێ ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

 



PM:11:02:13/06/2017