كۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر رێكەوتنەكەی یەكێتی‌و پارتی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، رێبوار حەمەد وتەبێژیكۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند ئەوان پێیانوایە بەو پێشنیارەی یەكێتی‌و پارتی، دۆخی هەرێم ئاسایی نابێتەوە.

هەروەها كۆمەڵ لەگەڵ ئەوەدایە پەرلەمانی كوردستان بەم سەرۆكایەتییەی ئێستایەوە كارابكرێتەوە‌و لەكارەكەی بەردەوام بێت.



PM:02:12:14/06/2017