پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی کوردماکس چی بەکۆمەڵگای کوردی دەڵێت؟

سۆزان کەمال، پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس شۆ باس لە بەناوبانگ بوونی دەکات و دەشڵێت "لەکوردستان لەبری ئەوەی یارمەتیت بدەن بۆ بەردەوام بون ئەتشکێنن".

سۆزان کەمال، لە ئەکاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی "ناوبانگ. لە كۆمەڵگای كوردیدا" و دەڵێت "لە ساڵی 2003وە من  لەناو میدیادا كار دەكەم  سەرەتا شانازی دەكەم بەوەی كە لە پرسگەی رادیۆیەكەوە دەستم پێ كرد".

سۆزان باس لەوە دەکات زۆر ئەزموونی تاقیکردۆتەوە وەک "رۆژنامە، پەیامنێری هەواڵ، پەیامنێری بەرنامەی كۆمەڵایەتی، هاوكاری ئامادەكاری بەرنامە، ئامادەكاری بەرنامە، پەخشی تیڤی ،كامێرەمان، دەرهێنەری بەرنامە، مۆنتێر، ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامە".

سۆزان دەڵێت "كاتێك وێنەی كارەكەت بڵاو دەكەیتەوەو دەتەوێت راو بۆچۆن وەربگریت لەسەر كارەكانت  راو بۆچونەكان جیاواز دەبن لەوانە "دەست خۆش، زۆر جوانە، یاع كەناشرینیت، ئەو جلە چیە لەبەرتا، توخوا تۆ بەشەری، هەموی بۆ خۆدەرخستنە هیچی كە نیە، كوردو هیچیان نەوتوە، مكیاج نەبێت تۆ ناتوانی وێنەی خۆت بڵاو كەیتەوە، زۆر لادێیت، زۆرم رق لێتە خوا بت بڕێ".  

سۆزان پێیوایە لە كوردستان لەبری ئەوەی یارمەتیت بدەن بۆ بەردەوام بون ئەتشکێنن.

ئەو سەرەڕای هەموو ئەمانە وەک خۆی دەڵێت ئەوە فێر بووم گوێ بۆ هەمو شت بگرم، بەڵام گوێیان پێنەدەم لێوەی فێر بم كە بەردەوام بم تا دەگەم بە ئامانج.

ئەو پێیوایە مرۆڤەکان دوای مردن ڕێزیان دەگیرێت و دەڵێت "كاتێك دەمرین  لای هەموو كەس خۆشەویست دەبین، وێنەكانمان دەچێتە سەر پرۆفایلی هەموو كەس كورد وتەنی زیندوو كوژی مردوو پەرستین بێگانە پەرستین و لەناو خۆماندا یەكتر ناشرین ئەكەین".

سۆزان كەمال تەمەنی 29 ساڵە و یەكێكە لە ڕاگەیاندنكارە دیارەكان لە چەند كەناڵێك كاری كردووە، لە ساڵی 2015 بڕیاری دووركەوتنەوەیدا لەسەر شاشە دواتر چووە كەناڵی كورد ماكس.



PM:01:20:16/06/2017