بەڤیدیۆ...بزانە شاهۆ ئەمین چی بە شاجوان دەڵێت؟

شاهۆ ئەمین، پێشكەشكاری كەناڵی رووداو لە ڕاپۆلاتێكدا قسە لەسەر شاجوان دەكات و دەڵێت "نیوەی كورد و نیوەی عەرەبە".

شاهۆ ئەمین، لە گەشتی هەوڵەكانی كاتژمێر هەشتدا و لە باسی شاجوانی عێراقدا دەڵێت "نیوە كورد و نیوە عەرەبە، چونكە باوكی خەڵكی سلێمانی و دایكی خەڵكی حللەیە".

لە 25ی مانگی ڕابردوو ڤیان عامر وەك شاجوانی ساڵی 2017ی عێراق هەڵبژێردرا، باڵای 171 سانتیمەتر و كێشی 55 كیلۆگرامە.

ئەمە جاری یەكەم نییە شاهۆ ئەمین بەو قسانەی لەسەر هەواڵەكان دەیكات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆركات قسەكانی كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە، لەسەر ئەم هەواڵەش زۆرێك ڕەخنەیان لێگرتووە كە ناكرێت پێشكەشكارێك بەو شێوەیە قسە بكات، بەڵام كەمیش نین ئەوانەی بەردەوام لەسەر ئەو قسانە ستایشی دەكەن.

 


PM:03:18:16/06/2017