پیاوێکی کورد باس لە هۆکاری کوشتنی خەسووی خۆی دەکات

ف کورتکراوەی ناوی ئەو پیاوە ٢٧ ساڵەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا خەسووی خۆی کوشت، لە کاتێکدا خەسووی منداڵەکەی ئەوی لە باوەشدابوو، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هۆکاری کوشتنی خەسووی دەکات.

هەیبەت ئەحمەد تەمەنی ٥٥ ساڵ بوو ئەو دایکی ٨ کوڕ و ٤ کچە بەڵام ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە دوای پارشێوکردن لەلایەن زاواکەیەوە کوژرا.

ف.ر دەڵێت "ئەو شەوەی لەگەڵ دوو هاوڕێ تاوەکو درەنگانی شەو خواردمانەوە نزیکەی سەعات دووی شەو سویچی ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەم هەڵگرت و ڕۆیشتم لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا زیاترم خواردەووە، تەلەفۆنم بۆ ماڵە خەزوورانم کرد و لەگەڵ کوڕە خەزورەکەم بووە دەمەقاڵەمان و داوامکرد من و ژنەکەم لەیەکدی جیاببینەوە چونکە بەیەکەوە نەدەگونجاین".

ئەو دوای ئەو ڕووداوە دەچێتە بەردەم ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گولەیان لێ دەکات، پێش ئەنجامدانی تاوانەکە ئەوان ڕێککەوتبوون "کوڕی خەزوورن پێی وتبووم مانگانە ١٠٠ هەزار دەداتە باوکم تا ئەویش ژورێکمان بداتێ بەڵام کاتێک هاتمە ماڵەوە دایکم نەیهێشت و وتی خۆم سوتاندبێت نایەڵم بێنەوە ماڵەکە.

رابیعە سدیق هاوسەری ئەو پیاوەیە ئەو نازانێت خەم بۆ دایکی بخوات یان بۆ لێکترازانی خێزانەکەی دەڵێت "هەمووشتێکم قبووڵکرد ئامادەبووم لە ژورێکدا لەگەڵیدا بژیم بەڵام ئەو کاری نەدەکرد هەرچییەکی دەستبکەوتایە بە مەشوربی دەدا و چەندین جار بە شەق و زلە لێیداوم".

ئەو پیاوە لە بارەی هۆکاری کوشتنی خەسوویەوە دەڵێت لە داخی دایکی خۆم چووم خەسووم کوشت.



AM:11:28:19/06/2017