وەزارەتی ئەوقاف یەكەم ڕۆژی جەژن دیاری دەكات

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی ڕۆژی شەممە جەژن نیە و پێشبینی دەكات ڕۆژی یەكشەممە جەژن بێت.

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم كە ڕۆژی شەممە جەژن نیە ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی ڕۆژی شەممە لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژن كۆدەبێتەوە.

مەیوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 24ی حوزەیران لیژنەی بینینی مانگ لەهەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدرێت".

مەریوان نەقشبەندی پێشبینی ئەوەشیكرد ڕەمەزان ڕۆژێكی لێخورابێت ڕایگەیاند "بەپێی ئەزمونی ڕابردوو پێشبینی دەكەین ڕۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 25ی حوزەیرانی 2017 یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بێت"



PM:01:10:20/06/2017