سپی زانیاری لەسەر کوڕی سێهەمی مام جەلال ئاشکرا دەکات

ئەگەرچی تا ئێستا وازانراوە کە جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی لە ژیانیدا دوو منداڵەی هەیە کە ئەویش قوباد تاڵەبانی و باڤڵ تاڵەبانی، بەڵام تاڵەبانی کەسێکی دیکەی کردووە بە منداڵی خۆی ناوی ئارامە و ئەویش سەرجەم پێگەکانی خۆی کردووە بەناوی ئارامی مام جەلال.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە چەند ساڵی ڕابردوودا جەلال تاڵەبانی کوڕێکی دیکەی کردووە بە ناوی خۆیەوە و تەبەنی کردووە کە ئەویش ناوی ئارامە و یەکێکە لە کەسە متمانە پێکراوەکانی خێزانی تاڵەبانی.

سپی زانیویەتی ئەو ماوەیەی کە مام جەلال نەخۆشبوو لە ئەڵمانیا مابووەوە تاکەکەس کە ڕێگەی پێدراوە لە لای جەلال تاڵەبانی بمێنێتەوە، ئارام بووە و بەردەوام ئاگاداری بووە.
ئەو کوڕە لە سەرجەم پێگەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام ناوی خۆی وەک "ئارام مام جەلال" نوسیوە و لە ئێستاشدا بەردەوام لەگەڵ مام جەلالدایە.

مام جەلال لە ژیانی خۆیدا دوو منداڵی بووە کە ئەوانیش قوباد تاڵەبانی و باڤڵن، بەڵام وەک ئاواز شێخ جەنگی، پێشتر ئاماژەی بۆ کردبوو لە لێدوانێکیدا کە مام جەلال ئارامی تەبەنی کردوە.



PM:09:08:20/06/2017