لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

ئەمشەو کاتژمێر (۱۱:۲۰) خولەک لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان گردجان/چوارقوڕنە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری (نیسان پیک ئاپ) و (ماتۆرسکیل)ێک ڕویدا .

لە ئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێری ( ماتۆر سکیل) ەکە بەناوی ( پ . م . ش ) تەمەن ۱۷ ساڵ دانیشتوی گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گیانی لەدەستدا . لەسەر ڕوداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە .

ئەمیر حەسەن- رانیە



AM:11:52:22/06/2017