پاش سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی
یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ هەینی سەركردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی لەسلێمانی كۆببنەوە‌و یەكێتیش پرۆژەكەی پارتی دەداتە گۆڕان.

قادر حەمە جان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكی میدیایی رایگەیاند سبەینێ 23/6، سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی پرۆژەكەی پارتی كە ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی لەسەردانێكیدا بۆ سلێمانی گەیاندیە بەرپرسانی یەكێتی، ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕانی بكات.



PM:02:51:22/06/2017