لەگەڵ تەواو بوونی مانگی ڕەمەزان وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێکی تایبەت بە مزگەوتەکان و وتاربێژەکانیان دەردەکات.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ژماره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه كه‌مده‌كاته‌وه كه وتاری هه‌ینی تێدا ده‌درێت، به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تەکەش 5520 مزگەوت له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، 3014 مزگه‌وتیان، هه‌ینی تێدا ده‌كرێت.
لەوبارەیەوە نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم بهSNNی راگه‌یاندووە "له‌چوارچێوه‌ی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی وتاری ئاینی، بڕیاردراوه ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی له‌یه‌كتره‌وه نزیكن و وتاری هه‌ینیان تێكه‌ڵ ده‌بێت، تێكه‌ڵ بكرێن و ته‌نها له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كاندا وتاری هه‌ینی بدرێت".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی"بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان، راوێژ به‌لیژنه‌ی شه‌رعی كراوه ئه‌وان پێیانوایه زۆری و بۆری وتاره‌كان زیانی زۆری هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی "لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان پێكهێناوه، ئه‌و لیژنه‌یه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان ده‌كات و بڕیار له‌تێكه‌ڵاوكردنی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان ده‌دات".
راشیگه‌یاند"به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه وتاربێژی هه‌ینی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه، له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و به‌نۆبه وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".