ئەم وڵاتە ئەوروپیانە ڤیزایان بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە؟

هەندێک وڵاتی ئەوروپی پێدانی ڤیزا بە هەرێمی کوردستان بۆ چەند مانگێک درێژ دەکەنەوە و چەند دەنگۆیەکیش سەبارەت بە ڕاگرتنی ڤیزا بە ڕەت دەکرێتەوە.

سەبارەت بەو پرسە عەبدولخالق محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەماڵپەڕی SNNی راگەیاندووە "ھیچ وڵاتێکی ئەوروپا پێدانی ڤیزای لەھەرێم رانەگرتووە".

بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وتیشی "بەھۆی وەرزی گەشتکردن و چوونی بەشێکی زۆر لەخەڵک بۆمانەوەی یەکجاری بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەشێک لەو وڵاتانە تەنھا وادەی گەڕانەوەی ئەنجامی داواکردنی ڤیزایان درێژکردۆتەوە بۆماوەی شەش مانگ، بەتایبەت ئەڵمانیا".

ناوبراو باسی لەوەشکرد لەئێستادا بەھۆی قەیرانی داراییەوە، خەڵکانێکی زۆر بەڤیزای ساختە دەیانەوێت گەشتی یەکجارەیی بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەھۆکاری درێژکردنەوەی ئەنجامی داواکردنی پێدانی ڤیزایە لەلایەن وڵاتانەوە.


PM:12:52:27/06/2017