مام بێستونی گۆڕان وێنەكانی نەوشیروان مستەفا لێدەكاتەوە

مام بێستون یەكێك لەو هەوادار‌و لایەنگرە سەرسەختەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە كە بەماتۆرسكیلەكەی بە هەڵگرتنی ئاڵای نیلی‌و وێنەكانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە  لەسلێمانی بەناوبانگە.

مام بێستون پێشتر هەمیشە گۆرانییە شادییەكانی بەدەنگێكی بەرز لێدەداو بەسەر شەقامەكاندا دەسوڕایەوە لەگەڵیشیدا چەندین وێنەی رێكخەری گشتی كۆچكردوی گۆڕان و ئاڵاكەی بەگەورەیی بەسەر ماتۆڕەكەیدا هەڵواسیبوو، بەڵام لەدوای 19-5ـەوە، ئیتر مام بێستون لەجیاتی گۆرانییە شادەكان قورئانی پیرۆز لێدەدات و بڕیاریشیداوە هەر بۆ خۆشەویستی بزوتنەوەكە ماتۆڕەكەشی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلێكی رەنگ نیلی لە رەنگی ئاڵاكەی گۆڕان.

مام بێستون بە رادیۆ نەوای راگەیاند: هەتا دەمرم و دەمخەنە ژێر گڵ لە رێبازی نەوشیروان مستەفا لانادەم، رۆژانە دوو كاتژمێر دەچمە سەر گۆڕەكەی، كە هەواڵی مەرگیشی هات من رۆژانە لەماڵەوە گریاوم.

مام بێستون بڕیاریشیداوە هەموو ئەو وێنانەی بە ماتۆڕەكەیەوە بون لێی بكاتەوەو نوێی بكاتەوە، هەموشی بكات بە وێنەی نەوشیروان مستەفاو هەڤاڵ ئەبوبەكر، بەنیازیشە ماتۆڕەكەی بیفرۆشێت توێتا پیك ئابێكی نیلی بكڕێت.





PM:02:30:27/06/2017