کەسایەتیەکی دیاری شیعەکان ئاشکرای دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید دەکات پارتیش دەڵێت "پشتیوانی لە گەڕانەوەی نوری مالیکی دەکەین".
هادی عامری، کەسایەتی دیاری شیعەکان و ئه‌میندرای گشتیی ڕێكخراوی به‌درو یه‌كێك له‌فه‌رمانده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه له‌م خوله‌ی ئێستادا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، پێده‌چێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران عیراق كاندید بكات.
عامری ئاشکرایکردووە "كورد ناڕازیی نییه و پشتیوانیم ده‌كه‌ن، ئه‌مریكاش ناڕازیی نییه و ڕێگر نابێت له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم".
سەبارەت بە ڕای کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەو پرسە عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە میدیاکانی یەکێتی وتووە "كورد هیچ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌خس و دهموچاوهكاندا نییه، ئه‌وه‌نده‌ی كورد كێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ئه‌جێندای كه‌سه‌كاندا هه‌یه".
ناوبڕاو ڕاشیدەگەیەنێت "به‌دڵنیاییه‌وه كورد پشتیوانی هه‌ركه‌سێك ده‌كات باوه‌ڕی به‌زۆرینه‌ی سیاسی نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدا عیراق به‌ره‌و دابه‌شبون ده‌بات، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیر، عیراقی بێت و هه‌وڵ بۆ عیراق بدات و كاریگه‌ری ده‌ره‌كی له‌سه‌رنه‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا باوه‌ڕی به‌مافی مرۆڤ هه‌بێت".
لهپهیامێكیشدا بۆ كه‌سایه‌تیه‌كانی شیعه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی وتی "ئێمه وه‌كو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر مالیكیش ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پشتیوانی لێده‌كه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی ڕایبگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له 2014 به‌رامبه‌ر كورد كردی هه‌ڵه بوه".