لایەنە سیاسییەكان بە بێ پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ هەینی، بە بەشداری لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كۆببنەوە‌و پارتیش بەشداری ناكات.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای هەڵەبجەوە بە سپی رایگەیاند: كۆبوونەوەكەی سبەینێ كە لەبارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت، بۆ یەكلاكردنەوە هەڵوێستی لایەنەكانە سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە.

بەپێی زانیارییەكان هەوڵدراوە كە پارتیش بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ كاندیدێكیان دەستنیشان نەكردوە، پێدەچێت سبەینێش بەشداریی كۆبوونەوەكە نەكەن.



PM:05:11:29/06/2017