کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئایندەیەکی نزیکدا چوار زیندانی کورد لەشاری ئیلام لە رۆژەهەڵاتی لە سێدارە دەدات.
ماڵپهری (هەنگاو) كه گرنگی به ههواڵ و رووداوهكانی رۆژههڵاتی كوردستان دهدات، بڵاویکردەوە "سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران لە ئیلام ڕایگەیاندووە کە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەپێش چاوی خەڵک لەسێدار دەدرێن".
قەزایی ڕژیمی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە " کردەی لە سێدارەدانەکە لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە دەدرێن، تاوهكو خەڵک لەو لە سێدارەدانەوە فێر بن و چاوترسێن بن".
هەنگاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٥١ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کراوە.