سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان گۆڕدرا

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا گۆڕدراوە و لە شوێنی کاوە محەمەد، سرەوە عەبدولواحید بووە بە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان.

هۆشیار عەبدوڵا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "لە چوارچێوەی ئاڵوگۆری سەرۆکایەتی فراکسێۆندا کە لە سەرەتای ئەم خولەوە بڕیارماندا ساڵانە و بە پێی دەستوری گۆڕان سەرۆکایەتی نوێ هەڵبژێردرێ ، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی فراکسێۆندا ، بە ئامادەبونی مامۆستا جلال جوهر ڕێکخەری ژوری پەرلەرمان و حکومەت ، سروە عەبدلواحید بە سەرۆکی نوێی فراکسێۆن و کاک ئەمین بەکر بە جێگری سەرۆکی فراکسێۆن هەڵبژێردران".

هەروەها نوسیویەتی :جگە لە پیرۆزبایی و پشتیوانیم بۆ ئەو دو هاوڕێ خۆشەویستە ، لە دڵەوە دەستخۆشیم بۆ کاک کاوە محەمەد هەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردودا سەرکەوتوانە کارەکانیی وەک سەرۆکی فراکسیۆن ڕایکرد .

دەشلێت لە بزوتنەوەی گۆڕاندا ،بەرپرسیارێتی تەکلیف و ئەرکە بە هیوام سەرۆکایەتی نوێ لەئاستی ئەو ئەرکەدا بن و بۆ ئەوەش هەمو پشتیوانیەکی ئێمەیان هەیە .

 



PM:03:01:01/07/2017