بەهۆی ئاگرەکەی ناوبازاڕی رانیەوە چەند کەسێک گەیەندرانە نەخۆشخانە

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند کە بەهۆی ئاگرەکەی ناو بازاڕی شاری ڕانیە کە لە تەلەری ئەپڵ کەوتبووەوە چەند کەسێک گەیەندرانە نەخۆشخانە.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند"نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 1-7-2017 ) لەناو بازاڕی مۆبایلفرۆشانی شاری رانیە ئاگرێك كەوتەوە بەوهۆیەشەوە چەند دووكانێك سووتان.
پەیامنێری سپی ڕوونیشی کردەوە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووە. دواتر لیژنەیەك پێکدەهێنین، هەم بۆ زانینی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، هەم بۆ زانینی زیانەكانیشی".
وتیشی کە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە دووكاندارەكان لەكاتی پشووی نیوەڕۆدا بوون، ئاگرەكە زیانی زۆری دارایی پێگەیاندوون. هیچ كەسێك بەهۆی ئاگرەکەوە نەسووتاوە، بەڵام چەند كەسێكیش بەهۆی دووكەڵەوە گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانەی رانیە و چارەسەریان بۆ كراوە



PM:04:25:01/07/2017