پارتی رای خۆی لەسەر دانانی سروە عەبدلواحید بەسەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرا کرد

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراقرای پارتی لەسەر دانانی سروە عەبدولواحید بەسەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشکرا کردو دەڵێت " دژایەتیكردنی ریفراندۆمی كوردستانە”.

 د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق لەبارەی گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لە نووسینێکدا دەڵێت "ئامانج لەگۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بۆ دژایەتیكردنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانە”.

ناوبراو دەشڵێت "ئەو كەسانەی بۆ سەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان هەڵبژێردراون بەوە ناسراون كە رقیان بەرامبەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە”.

ئەمڕۆ شەممە 1تەموز فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سروە عەبدولواحیدی کرد بە سەرۆکی لیستەکەیان.

 



PM:11:41:01/07/2017